مانچستەر لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی پۆگبا رونكردنەوە دەدات


ژیان: 
یانەی مانچستەر لەبارەی مەرجی پۆگبا بۆ مانەوەی لە یانەكە رایگەیاند ئەو یاریزانە هیچ گفتوگۆیەكی فەرمی لەگەڵ نەكراوە بۆ نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی.  

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەكی یانەی مانچستەر یونایتدەوە رایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانە ڕاستنین، كە باس لەوە دەكەن پۆگبای فەڕەنسی داوایكردووە مووچەكەی بۆ ٦٠٠ هەزار پاوەند زیادبكرێت تا لە یانەكەدا بمێنێتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، دەڵێت "هێشتا گرێبەستەكەی پۆگبا دوو ساڵی ماوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ گفتوگۆیەكی فەرمی لە نێوانماندا نەكراوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكە" .

پێشتر میدیاكان ئەوەیان بڵاو كردبوویەوە كە ئەو یاریزانە دەیەوێت موچەكەی زیاد بكرێت بۆ ئەوەی لە ریزەكانی یانەكە بەردەوام بێت لە یاری كردن.