سەرنجێكی هاوڕێیانە؛ بۆ میدیای كوردی


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری سەنگەر سەید قادر
بە شێك لە ڕاگەیاندنی كوردی وەك پێویست ڕووماڵی خۆپیشاندانەكانی عێراق ناكەن چونكە ترسی ئەوەیان هەیە كە پریشكی ئاگرەكە بگوازرێتەوە بۆ كوردستان كە ئەمە ( سیاسەتی نەعامەیە) كەلە كاتی مەترسی دا سەردەكات بە ژێر لمدا پێی وایە ئیتر كەس نایبینێ.

بەڵام ئێستا دروست ساڵی ٢٠١٩ و سەردەمی میدیای خێراو ڕاستەوخۆیە و هەموو تاكێك لە ڕێگەی مۆبیلەكەوە نەك بەتەنها هەواڵی عێراق هەواڵی هەموو جیهان دەزانێت بە وردە كاریەكانیەوە.

بۆیە دەبێت لەم ڕووداوە و ڕووداوەكانی تریشدا ئەكادیمیانە و پیشەیانە مامەڵە بكرێت، ڕاستە بەشێك لەو میدیایانە حیزبین بەڵام حیزبی بوون بەمانای پیشەی نەبوون نایە و دەتوانن میدیایەكی حیزبی پیشەی بن و ڕۆڵیان هەبێت لە هۆشیار كردنەوەی خەڵكدا.

لە ئێستادا چەندین تیۆری زانستی تەنكیكی دەرونی و كۆمەڵناسی هەیە كە تایبەتە بە میدیای ئاراستە كراو و حیزبی و شەڕی میدیای، كە وادەكات میدیایەكی كاریگەر و خاوەن متمانە بێت و خزمەت بە پەیامەیەكەی خۆی بكات و بەشێوەیەكی بەهێز بەرگری لە باوەڕ و بەرژەوەندی حیزبەكەی بكات.

بۆنمونە بەپێی تازەترین ئەبدەیتی BBC كە قوتابخانەی میدیای ئەخلاقی(كۆنسێپی) یە پێناسە یان ڕێكاری بۆ میدیای نیشتمانی و حیزبی كردوە بەوەی ( دەبێت ڕاستگۆیانە هەواڵەكان بگەیەنێ و پیشەی و بێڵایەنانە ڕووماڵی ڕووداوەكان بكات بەڵام دیدێكی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانەی ئەخلاقیەوە).

ڕووداوەكانی عێراق بە نمونە: دەكرێت ڕووماڵێكی تەواوی خۆپیشاندانەكانی عێراق بكەی بەڵام بە خەڵك بڵێی هۆكاری خۆپیشاندانەكان تەنها توڕەی خەڵك نیە و خەڵك بەكار دەهێنرێن، دەكرێت خەڵك هۆشیار بكەیتەوە كە خۆپیشاندان كاتێك توندوو تیژی لێدەكەوێتەوە هێزی خۆی لەدەست دەدات، خەڵك هۆشیار بكەیتەوە لە كاتی خۆپیشاندا دەبێت ماڵ و موڵكی گشتی بە موڵكی خۆی بزانێت.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە