لاڤرۆڤ باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکات

سێرگی لاڤرۆڤ و محەمەد حەكیم

ژیان:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای بە گرنگ وەسف کرد، ده‌شڵێت "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ بواری ئه‌منی و نه‌وت له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌هێزه‌".

ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2019، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق لە بەغدا كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان سازكرد.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، لاڤرۆڤ وتی "مۆسكۆ به‌ ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان خۆشحاڵه‌، به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندیی باشی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خێراتركردنی ره‌وتی گه‌شه‌پێدان ده‌بێت".

هاوکات، په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و به‌غدای به‌ مێژویی و به‌هێز وه‌سفكرد، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ئه‌منی و نه‌وت. راشیگه‌یاند، له‌و لایه‌نه‌وه‌ وتووێژی چڕیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقیدا كردوه‌.

لای خۆشیەوە محەمەد حەكیم وتی گفتووگۆی بەرهەمدارمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیادا كردووە و دەبێت ڕێگری لە ئاڵۆزییەكانی كەنداو بكرێت و كەشتییەكان ئازادانە هاتوچۆ بكەن.