لاهور شێخ جەنگی: هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا ئاژاوەی زیاتر لە ناوچەکە دروستدەکات

لاهور شێخ جەنگى

ژیان: تایبەت

لاهور شێخ جەنگى وەکو یەکەم سەرکردەى سیاسى و هەواڵگرى کورد کاردانەوەى هەبوو بەرامبەر کشانەوەى هێزەکانى سوریاى ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى فورات کە تاکە گرنتى بوون "تورکیا هێرش نەکاتە ڕۆژئاواوى کوردستان و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتى فورات دروست نەبێت".

شەوى ڕابردوو ٦ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩ پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەنێوان هەر دوو سەرۆکى ئەمریکا و تورکیا (دۆناڵد ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) ڕوویدا.

هەر دواى پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە، کۆشى سپى لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد بەمنزیکانە تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەستپێدەکات و ئەمریکاش هیچ بەربەستێکی بۆ دروستناکات، ئەمەش واتاى هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاواوى کوردستان.

ورکیا سورە لەسەر ئەوەى شەڕ لە ڕۆژهەڵاتى فورات هەڵبگیرسێنێت

هاوکات، هەر دواى پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە هێزەکانى ئەمریکا کە لەسنورى تورکیا و ڕۆژئاواى کوردستان جێگرببون وەکو گرنتى ئارامى، بەڵام ئەوانیش کشانەوە و ناوچەکەیان چۆڵکرد، بەگوێرەى ووتەى بەرپرسانى هەسەدە، ڕۆژئاواوى کوردستان لەبەردەم هێرشێکى مەترسیدارى تورکیادایە.
ئەم دۆخە کاردانەوەى زۆرى لەئاستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى دروستکرد، لەئاستى کوردستان یەکەم سەرکردەى سیاسى و هەواڵگرى کە هۆشداریدا لەبارەى تەقینەوەى ئەو دۆخەى لە ڕۆژهەڵاتى فورات هەیە،  لاهور شێخ جەنگى بەڕوەبەرى ئاژنسى پاراستن و زانیارى_زانیارى هەرێمى کوردستان بوو.
لاهور شێخ جەنگى لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی توركیا و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ پێشڕەوی تورکیا راگەیاند و دەڵێت "ئەو بریارەی ئەمریکا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و توندوتیژییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو لەناوچەکەدا "

لاهور شێخ جەنگی بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی، "بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی توركیا و رێگه‌دان بۆ پێشڕه‌ویكردنی توركیا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و توندوتیژییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌ كاریگه‌ریی بۆسه‌ر عێراقیش ده‌بێت."

دەشڵێت " هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هاوبه‌شێكی پشت پێ به‌ستراوی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش و قوربانیه‌كی زۆری داوه‌ و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ بپارێزرێن."

پێشتریش لاهور شێخ جەنگى لەکاتى شەڕى کۆبانیدا هاوکارییەکى زۆرى ڕۆژئاوایان کردبوو لەئاستى سەربازى و مرۆیى، بەتایبەت لەشەڕى کۆبانیدا بە یەکێک لەو سەرکردانەى کورد دەناسرێت زۆترین پاڵپشتى پێشکەشى ڕۆژئاواى کوردستان کردووە.

لاهور شێخ جەنگی:  هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هاوبه‌شێكی پشت پێ به‌ستراوی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش 

بەهۆى بڕیارەکەى ئەمریکاوە لە ڕۆژئاوا بارى نائاسایى ڕاگەیەنرا، هاوڵاتیان بەشێوەیەکى بەرفروان ڕژانە سەر شەقامەکان و داواى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا دەکەن، هاوکات هێزەکانى سوریاى دیموکراتیش کە لەشەڕى داعشدا کاریگەرترین هێزبوون، ئامادەکارى بۆ خۆپارێزى دەکەن دژى هێرشى تورکیا.

بڕێت مەکگۆرک نوێنەرى پێشووى سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕى داعش کە تاکۆتایى شەڕەکە لەڕۆژئاواى کوردستان بوو، لە تویتێکدا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد چۆڵکردنى ئەو ناوچانە وەکو دیارییەکە بۆ ڕوسیا و ئێران و داعش.

بەووتەى وەزیرى دەرەوەى تورکیا،  تورکیا سورە لەسەر ئەوەى شەڕ لە ڕۆژهەڵاتى فورات هەڵبگیرسێنێت، هێزەکانى سوریاى دیموکراتیش دەڵێن: "ئامادەیى بەرگرین".