كۆنتی هۆكاری شكستی یانەكەی ئاشكرا دەكات


ژیان:
راهێنەری ئینتەر میلان هۆكاری شكستەكەی بەرامبەر یانیە یۆڤانتۆس ئاشكرا دەات و دەڵَت ئێمە باجمان داوە و یۆڤانتۆسیش بەهێز بوو.

دوای دۆڕاندنەكەی بەرامبەر یۆڤانتۆس لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ كۆنتی، راهێنەری یانەی ئینترە میلان رایگەیاند "باجی پێكانەكەی سینسیمان دا، كاتێك یاریگای بەجێهێشت شتە سەرەكیەكانی یارییەكەمان لەدەستدا، تەنانەت لە تامی دووەمدا بە باشی یاریمان نەكرد، هەرچەندە یارییەكە زۆر هاوسەنگبوو".

ناوبراو دوای لەدەستدانی پێشەنگی ڕیزبەندی، بە سكای سپۆرتی راگەیاندووە، یارییەكەیان زۆر گرنگ بووە دەڵێت "هەر كاتێك لەگەڵ ڕكابەرێكی وەك یۆڤانتۆسدا یاری بكەیت هەردەم دۆڕاویت".