یەكەمین بڕیاری چاكسازیەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جێبەجێ دەکرێت


ژیان: 
وەزیری دارایی عێراق، رەزامەندی نیشاندا بۆ گێڕانەوەی 108 هەزار و 482 كەس بۆ وەزارەتی بەرگری.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری گێڕانەوەی ئەو  108 هەزار و 482 كەسی دابوو كە گرێبەستەكانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێشتر هەڵوەشێنرابوویەوە.

فواد حسێن بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند كە ئەوان رەزامەندیان دەربڕیوە و چاوەڕێی هاتنی لیستی ناوەكانن تا بەدەستیان بگات و ئیمزای گێڕانەوەی سەر كاریان راستەوخۆ بۆ بكات.