محەمەد سەڵاح پێكانەكەی قورس نیە


ژیان: 
پێكانەكەی محەمەد سەڵاح قورس نیە و دەتوانێت بۆ یاری یانەكەی بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد ئامادە بێت و رووبەڕی یانەكە ببێتەوە. 

تۆڕی سكای سپۆرتی بەریتانی رایگەیاند: پشكنینە پزیشكییەكان كە بۆ محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری لیڤەرپووڵ كراوە، دەریخستووە یاریزانەكە زیانی زۆری پێنەگەیشتووە لە جومگەی پاژنەی پێیدا.

ئەو ناوەندەی هەواڵ ئەوەشی رونكردووەتەوە سەڵاح لە ناوچەی میلۆد لە سەنتەری ڕاهێنانەكانی یانەكەی چارەسەر وەردەگرێت لە ماوەی هەفتەی فیفادا بۆ یاری هەڵبژاردەكان، بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ یارییەكەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد، كە بڕیارە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.