فیلمێكی كوردی بووە باشترین فیلمی فێستیڤاڵێك لە مەغرب


ژیان: 
فلمێكی كوردی  بەناوی (باری گران) لە فێستیڤاڵێك لە وڵاتی مەغرب خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەست هێنا و دەر هێنەرەكەشی رایگەیاندلە ناو 46 كورتە فیلمدا فیلمەكەی یەكەم بووە. 

یەڵماز ئۆزدیل، دەرهێنەری كورتە فیلمی (باری گران) رایگەیاند: فیلمەكەی ئێمە كە بەشداری كرد لە فێستیڤاڵی دەریای سپی تانگەر لە وڵاتی مەغرب لە نێوان 46 كورتە فیلمدا توانی ببێتە باشترین. 

ئەو كورتە فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆكیش بەشداری كردووە و توانیویەتی تا ئاستێكی باش ركابەری بكات بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلم.