ترەمپ: هۆشداریمان داوەتە ئەردۆغان

دۆناڵد ترەمپ

ژیان:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە ئەردۆغانمان ڕاگەیاندووە، سەربازێکی ئەمریکی بریندار بێت کێشەی گەورە هەڵدەگیرسێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات 50 سەربازییان لە سووریا کشاندووەتەوە.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، كورده‌كان هه‌زاران جه‌نگاوه‌ریان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین به‌رده‌وام له‌ سووریا بمێنینه‌وه‌ و ئێمه‌ سنوورمان بۆ توركیا داناوه‌ و نابێت ئه‌و سنووره‌ ببه‌زێنێت و ئیدی ئه‌وه‌ ئه‌ركی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئەوەشی خستەڕوو "بەئەردۆغانمان وتووە نابێت سەربازێکی ئەمریکی بریندار ببێت ئەگەر نا کێشەی گەورە دروست دەبێت".

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێمه‌ ته‌نیا 50 سه‌ربازمان هه‌بووه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی بچووكدا و نامانه‌وێت ئه‌وان بخزێنه‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕه‌وه‌ تێوه‌ بگلێن، بۆیە لەو ناوچانەمان دوورخستنەوە.