ئه‌مڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن

مووچە

ژیان:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ته‌موزى رابردووى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات و چه‌ند شوێنێك مووچه‌ وه‌ربگرن.

به‌پێى راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشەممە 8-10-2019 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە پاره‌ی داهاتی نه‌وت لە ئێستادا چووه‌ته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ستکراوە به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.