مەسعود بارزانی نیگەرانە

مەسعود بارزانی

ژیان:

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوا نیگەرانین.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەمژاری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "له‌ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانین".

دەشڵێت " ئێمە لە زۆر ڕێگەوە لەهەوڵداین کە خەڵکی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زیاتر نه‌بنه‌وه"

دوێنێ دووشەممە سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى هێزەکانى لە باکورى سوریا ڕاگەیاند، هاوکات بەرپرسانی باڵای تورکیاش جەختیانکردەوە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.