ئەڵماسێکی جیاواز

بزانە لە چی دروست دەکرێت
ئەڵماس

ژیان: یۆرۆنیوز

کۆمپانیایەکی سویسرایی پرۆژەیەکی گرنگی ڕاگەیاندووە بۆ دروستکردنی ئەڵماس و داوایەک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە ڕێگە دەدەن خۆڵەمێشی مردووەکانیان بەکاربهێندرێت.

کۆمپانیای ئێلگۆردانزای سویسرایی، لەساڵی ٢٠١٦ەوە دەستی کردووە بەو پرۆژەیەوە تا ئێستا ١٠٠٠ ئەڵماسی لە خۆڵەمێشی مردووەکان دروستکردووە و فرۆشتوویەتی.

لەگەڵ ئەوەی ئەم بەرهەمە بووە جێگەی ڕەزامەندی خەڵکانێکی زۆر لە ئێستادا کۆمپانیاکە چەندین لقی لە جیهان کردووەتەوە.

کریستینا مارتۆیا، وتەبێژی کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەم کارەی ئێمە وادەکات ئەو کەسانەی ئازیزانیان لەدەستداوە بەردەوام لەگەڵیاندا بن، هەڵبەت بۆ ئەنجامدانی ئەمکارەشمان پێویستمان بەڕەزامەندی بنەماڵەی مردووەکە هەیە.

ئەو کۆمپانیایە هەڵدەستێت بە سووتاندنی جەستەی مردووەکە بەشێوەیەکی گشتی هەر مردوویەک نزیکە ٥ کیلۆ خۆڵەمێشی لێدەمێنێتەوە و پاش تێپەڕکردنی چەند قۆناغ ئەڵماسەکەی لێدروست دەکەن.

دروستکردنی ئەو ئەڵماسە نزیکەی ٦ بۆ ١٠ مانگی پێدەشێت و بەپێی جۆری ئەڵماسەکە نرخەکەی لە ٧٠٠دۆلارەوە بۆ ٢٠ هەزار دۆلار دەست پێدەکات.