ترەمپ: کوردمان لەبیرنەکردووە

دۆناڵد ترەمپ

ژیان:

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان له‌ پرۆسه‌ی جێهێشتنی سوریادان، به‌ هیچ جۆرێك ده‌ستبه‌رداری كورد نه‌بوون و یارمەتی پێشکەش بە کوردەکانی سوریا دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کەمێک لە مەوبەر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسی " ئێمە لەئێستادا سوریا بەجێدەهێڵین، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کوردمان پەراوێزخستبێت، ئەوان جەنگاوەری ئازان و تێکۆشەرن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیی كوردی هه‌یه‌ و ته‌واو تێده‌گات له‌وه‌ی ئه‌مریكاش ته‌نها 50 سه‌ربازی له‌ سوریا هه‌یه‌ و ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كشاونه‌ته‌وه‌.

ترەمپ دووبارە هۆشداری دەداتەوە ئەنقەرە و دەڵێت، ئه‌نقه‌ره‌ له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ هه‌ر شه‌ڕێكی ناپێویست كه‌ بیكات زیانی زۆری بۆ ئابورییه‌كه‌ی و دراوه‌ لاوازه‌كه‌ی ده‌بێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ بواری دارایی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا، هاوكاریی كورده‌كان ده‌كه‌ن.