لیۆن راهێنەرێكی بەناوبانگ دەگوازێتەوە


ژیان: 
یانەی لیۆنی فەرەنسی راهێنەرەكەی دوور خستەوە و دەیەوێت بە راهێنەرێكی گەورەی خولی فەرەنسی شوێنەكەی پڕ بكاتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی دیار نیە. 

هەرچەندە 9 یاری لە وەرزی نوێی خولی فەرەنسی بەڕێوە بردووە سیلڤینیۆی بەرازیلی و راهێنەری یانەی لیۆن لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. 

ئەو كە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵەوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە بەسەرەتایەكی باش دەستی پێكرد بەڵام لە ئێستادا لە پلەی چواردەهەمی خولی فەرەنسیدایە و ئەم ئەنجامەش بەلای كارگێڕی یانەكەوە پەسەند نیە. 

بەرپرسانی یانەەكە لە ئێٍستادا پەیوەندیان بە لۆران بلان، راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان كردووە، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت.