عەلاوی داوایەك ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات


ژیان: 
سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد  تیادا داوای هەموار كردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكاتەوە.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمواربكاتەوە، بە شێوەیەك كە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیی نیشتمانی یەكبگرێتەوە.

ناوبراو پێیوایە ئەو یاسایە لەگەڵ بەرژەوەندی لایەنە سیاسیە باڵادەستەكان یەكدەگرێتەوە و دەشڵێت: یاسای ئێستای هەڵبژاردن، لەگەڵ بانگەشەی چاكسازی و گۆڕانكاری یەك ناگرێتەوە، بۆیە پێویستە یاساكە بە شێوەیەك هەموار بكرێتەوە، كە یەكسانی و خواستەكانی شەقامی عێراقی لەبەرچاوبگرێت.