میسی ناوەراستی ئەم مانگە هەنگاوێكیتر پێش رۆناڵدۆ دەكەوێت


ژیان: 
وابڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەستێرە مێژوویەكەی ئەرجەنتین شەشەمین خەڵاتی گۆڵكاری خولی ئەورپا وەربگرێت و بەمەش هەنگاوێكیتر پێش رۆناڵدۆ دەكەوێتەوە. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە شەشەم خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی وەك گۆڵكاری ئەوروپا وەردەگرێت و لە ١٦ی مانگدا خەڵاتەكەی پێدەبەخشرێت.

بە تۆماركردنی ٣٦ گۆڵ میسی توانی پلەی یەكەمی ڕیزبەندی گۆڵكارانی ئەوروپا لەسەر ئاستی خولە ناوخۆییەكان بەدەستبهێنێت، وەرگرتنی شەشەم خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوون، دوو نازناو دەكەوێتە پێش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، كە تەنها چوار جار خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە.