دهۆك؛ لە رووداوێكی هاتوچۆدا 10 كەس برینداربوون


ژیان:

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌سنوری پارێزگای دهۆك، 10 كه‌س برینداربون.

ئازاد ته‌ها وته‌بێژی‌ هاتووچۆی‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 7:30 ده‌قیقه‌ی‌ سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 له‌سه‌ رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ ناحیه‌ی‌ مانگیس بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ باگێران دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی‌ پیكاب تۆیۆتا و پیكاب دێر پێكیاندا دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌ 10 كه‌س برینداربون و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری مادیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوه‌.