ساڵح موسلیم: هیچ شتێك ئێمه‌ له‌به‌رگری كردن ناوه‌ستێنێت

ساڵح موسلیم

ژیان:
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەكانی پەیەدە رایگەیاند، ئەمریكا لە خاڵە سنوورییەكان كشاونەوە و فەرموویان بۆ توركیا كردووە، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات بەرگری دەكەن، جەختیشدەكاتەوە "هیچ شتێك ئێمه‌ له‌به‌رگری كردن ناوه‌ستێنێت".

 ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پەیوەندیە گشتیەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، توركیا ئەزمونی پێشتری هەیە لەگەڵ كوردەكان ئەویش ئەوەبوو هێرشی كردە سەر عەفرین ئەوەی توركیا لە عەفرین كردی لە كوشتن و لە سێدارەدان و "چەتەیی " دەركردن و دزیكردن هیچ شتێكی " پیستر " نەماوە كە توركیا لە "ئەرزی واقیعدا " بەكردار كەچی سەرەڕای ئەوەش ئەمریكا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی توركیا هەڵكرد كە ئەمە بەلای كوردەكانی "ڕۆژئاواوە " جێی قبوڵ نیە.
وتیشی" ئه‌و خاڵانه‌ی ئەمریكا له‌سه‌ر سنوور چاودێرییان ده‌كرد ئه‌وانه‌ چۆڵكرابوون پاشه‌كشه‌یان پێكراوه‌ واته‌ به‌ توركه‌كانیان وتووه‌، فه‌رموون ئێوه‌ ده‌توانن بێن".
موسلیم راشیگەیاند" هێزه‌كانی ئێمه‌ له‌وێن هه‌ركات توركیا بیه‌وێت هێرش بكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه".

هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی تەڤدەم وتیشی" ئەوەی كەباس دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا كشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە لەو خاڵانەی كە وەك خاڵی پاراستن بەكارییان دەهێنان و تەنها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووە و دەكشێینەوە بەڵام لە شوێنەكانی تر لەشوێنی خۆیانن وەكو خۆیان ماونەتەوە، وەك لە (حەسەكە، نزیكی كۆبانی، هەروەها لە ڕەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییەك ڕوینەداوە".

سەبارەت بە هێرشی توركیا بەرپەرچی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بەرپرسەكەی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت "هەسەدە هه‌موو حساباتێكی خۆی كردووه‌، ئاماده‌كاری خۆی كردووه‌ هه‌تا بتوانن به‌رگری بكه‌ن و گه‌ل بپارێزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ هێزێكی ئه‌ندامی ناتۆ كه‌ خاوه‌نی چه‌كی به‌هێز و جبه‌خانه‌ی به‌هێزی هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ شتێك ئێمه‌ له‌به‌رگری كردن ناوه‌ستێنێت".

ساڵح موسلیم لەدواین بەشی وتووێژەكەی لە دەنگی ئەمریكا، لەبارەی پەیامەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر رەوشی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت "بێگومان ئەو ھەڵوێستە بەشتێكی باش ئەزانین جێی سوپاسە پێویستە لەسەر ھەر كوردێك كەبەو شێوەیە بێت ئومێدی ئێمە لەسەر "كاك مەسعود" زیاترە لەوەی كە دەتوانێت دیالۆگ و یەكێتی كوردان دروستبكات دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ ھەمولایەنەكان باش بكات و لەگەڵ ئێمە-شدا پەیوەندی باشی ھەبێت".