کۆبونەوەی یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی دەستیپێکرد


ژیان:
کۆبونەوەی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی دەستیپێکرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2019 شاندێكی یەكێتی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لەشاری سلێمانی و لەلایەن شاندێکی باڵای ئەو بزوتنەوەیەوە پێشوازی لێکرا.

 شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتی هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، عەدنان حەمەی مینا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و لەتیف شێخ عومەر، شاندی گۆڕانیش پێکهاتوە، لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی و جەلال جەوهەر و عەدنان عوسمان و برزۆ مەجید و شەمال عبدولوەفا ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان.