لەتیف شێخ عومەر ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی یەكێتی و گۆڕانی بۆ ژیان ئاشكراكرد


ژیان:

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەكێت و گۆڕان بۆ ژیان ئاشكراكرد.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) ی راگەیاند، ئامانج لەسەردانەكەی شاندەكەی یەكێتی بۆ گردەی زەرگەتە، بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی عومەر سەید عەلی بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكەبوو.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2019 شاندێكی یەكێتی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لەشاری سلێمانی.

رۆژی 14-9-2019 لە ناو جڤاتی نیشتمانیدا، هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا و تێیدا عومەر سەید عەلی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بووەوە بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەكە.