كۆمسای بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

كۆمسای

ژیان:
خانمە گۆرانیبێژ "كۆمسای"، ئاشكرایكرد، به‌م زوانه‌ گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كۆمسای، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه‌، كە پارچەیەك لە گۆرانییە نوێیەكەی دەڵێتەوە.

كۆمسای له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌دا نووسیویه‌تی" ئازیزانم سوپاستان دەکەم کە بەردەوام پاڵپشتی دەنگی منن و بە تامەزرۆیی بیستنی موزیکەکانی منن، ئەوەندە بە نامە و ڤیدیۆ بە (سوڵتان) بانگی منتان کرد، منیش ناو یەکێک لە تراکەکانم ناوە سوڵتان".

ده‌شڵێت" ئێستا چه‌ندین کلیپ و موزیکم ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ڕۆژئاوا ڕامگرتوون، ھیوادارم لێم تێ بگەن".

كۆمسای خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە.