روسیا: پێویستە دیمەشق و كورد دەست بە گفتوگۆ بکەن

سێرگی لاڤرۆڤ

ژیان:

وەزیری دەرەوەی روسیا داوای گفتوگۆی نێوان دیمەشق و كورد دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان، لەگەڵ هێرشی سەربازیی توركیاشدا نییە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بەوپێیەی دەبێتە ئاستەنگ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن له‌ رێگه‌ی گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی دیمه‌شق و نوێنه‌رانی كورد، چونكه‌ ئه‌وان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و خاكه‌ن.

لاڤرۆڤ هیواشی خواست توركیا خۆی لەو كارانە بەدوربگرێت، كە دەبنەهۆی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیی لە سوریادا.