لە دیالە تەقینەوەیەک ڕوویدا

دیالە

ژیان:

لە گوندێکی سەر بە پارێزگای دیالە، تەقینەوەیەک بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراقیی بریندار بوون.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە9/ 10/ 2019  لەكاتی گەڕان و پشكنین لە سنووری شارەبان و گوندەکانی بۆ پاشماوەكانی داعش، لە گوندی (باپلان)ی سەر بە شارەبان، بۆمبێك بە هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون کە برینی یەكێك لە بریندارەكان سەختە.