سووریا هۆشداری دەداتە تورکیا

هێزەکانی تورکیا

ژیان:

دیمەشق هۆشداری دەداتە حکومەتەکەی ئەردۆغان و دەڵێت، دەستدرێژی تورکیا بۆسەر خاکەکەمان ئەنقەرە دەخاتە ناو لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە و زیان دەگەیەنێت بە دانووستانە سیاسییەکانی ناوچەکە.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەبارەی لەشکرکێشییەکانی حکومەتەکەی ئەردۆغان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سوریا بە توندی هەموو ئەو لەشکرکێشیانە و ئامانجە پووچەکانی تورکیا لە خاکەکەمان ئیدانە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا سەلمێنەری ئەوەیە کە تورکیا چەند خەمساردانە یاسا نێودەوڵەتییەکان ئاسایشتی نێدەوڵەتی پێشێل دەکات.

ئاشکراشی کردووە، حکوومەتی سووریا هەموو جۆرە ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکانی سەربازانی تورکیا لەسەر سنوورەکان.

وتیشی، ئەگەر ئەردۆغان سووربێت لەسەر ئەو بڕیارەی بە دڵنیاییەوە دەچێتە ناو لیستی ڕەشی چەکدارە تیرۆریستەکان و پۆستەکەی خۆن وەک زامنی چارەسەری کێشەکانی سووریا لەدەست دەدات.