ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ گه‌نجێك به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ خۆی كوشت

سوبحان کەریمی

ژیان:

گه‌نجێکی خەڵکی شاری روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژارییه‌وه‌ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەو پارچەیەی کوردستان بەلانیکەوە 57 کەس بەهۆی هەژارییەوە کۆتاییان بەژیانیان هێناوە.

هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، گه‌نجێکی تەمەن 20 ساڵانی خەڵکی گوندی بروارەیین-ی سەر بە شاری روانسەر بە ناوی "سوبحان کەریمی"، بەهۆی هەژارییەوە لەڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

به‌پێی ئاماره‌ نا فه‌رمییه‌كان لە سەرەتایی ئه‌مساڵەوە لانیکەم 57 کەس بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە 47 کەسیان لە رەگەزی نێر بوون.