یەک مانگ مۆڵەت دەدرێته وەبەرهێنەران

دەستەى وەبەرهێنان یەک مانگ مۆڵەت دەداتە وەبەرهێنەران

ژیان:

دەستەى وەبەرهێنان یەک مانگ مۆڵەت دەداتە وەبەرهێنەران بۆ دەستبەکاربونەوە لە پڕۆژە وەستاوەکان، هۆشداریشیان دەداتێ گەر لەو وادە دەست نەکەنەوە بە کارەکانیان سزا دەدرێن.

بەگوێرەی نووسراوێکی دەستەى وەبەرهێنان کە ئیمزاى موخلیس سەلیم موراد بەڕێوەبەرى گشتى یاسایى و کارگێرى و دارایى لەسەرە و ئاڕاستەى بەڕێوبەرایەتى گشتى وەبەرهێنانى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک)کراوە، داوای لێکردون ئاگادارى گشت وەبەرهێنەرى پڕۆژەکان بکرێتەوە کە مۆڵەتیان وەرگرتوە و دەست بە کار نەبون یان دەستبەکاربون و رێژەى کارى ئەنجامدراویان (سفر)ە، یان کارەکانیان راگرتوە، پێویستە دەست بە کارکردن بکەنەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر وەبەرهێنەرێک لە ماوەى دیاریکراودا دەست بە ئەنجامدانى پڕۆژەکە نەکاتەوە، مۆڵەتى ئەنجامدانى پڕۆژەکەى هەڵدەوەشێننەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە وەبەرهێنەران بەهەر هۆکارێک پڕۆژەکەیان راگرتوە یان دەستیان بە کار نەکردوە، پێویستە لە ماوەى یەک مانگدا دەست بە ئەنجامدانى پڕۆژەکان بکەنەوە.