ژیان هۆکاری دیارینەکردنی ڕەنگ بۆ تاکسیەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات

تاکســی

ژیان:
دوایئەوەی دوێنێ سێشەممە وەزارتی گواستنەوە و گەیاندن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند رەنگێكی دیاریكرد بۆ لۆگۆی تایبەت بە تاكسییەكانی پارێزگاكانی هەرێم و هیچ رەنگێكی بۆ هەڵەبجە دیاری نەكرد، وتەبێژی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی (پرسیاری خەڵک)ی وێب تیڤی ژیان ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هیچ تاکسیەک بە تابلۆی هەڵەمجە تۆمار نەکراوە، نەمانتوانیوە کار لەسەر لۆگۆی تاکسی بکەین بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک تاکسی بە تابلۆی هەڵەبجەوە تۆمارکرا، هەموو ئەو کارانەی بۆ تاکسییەکانی پارێزگاکانی دیکە کراوە بۆ پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت.

دەقی چاوپێکەوتنەکە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ بڵاو دەکرێتەوە کە چەند زانیارییەکی گرنگی تێدایە.