ئەردۆغان دەستپێکردنى ئۆپەراسیۆنى سەربازى بۆ باکورى سوریا ڕاگەیاند


ژیان:

سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا ئەمڕۆ دەستپێکردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا ئەمڕۆ دەستپێکردووە.

ئه‌ردۆغان ناوی له‌ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات(رۆژئاوای كوردستان) ناوه‌ "كانى ئاشتى".

ئەردۆغان رایگەیاند: ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و راڕه‌وی تیرۆره‌ی كه‌ هه‌وڵده‌درێت له‌ باشوری سنوره‌كانمان دروست بكرێت، له‌ناوبه‌رین و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ببه‌ینه‌ ناوچه‌كه.

وتیشی "'لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە لەو ناوچە ئارامەی دروستی دەکەین تیایدا پەنابەرانی سوریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".

هاوکات میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، سوپاى وڵاتەکە چووەتە ناو خاکی سووریا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێردەستی یەپەگە.

بەپێى سەرچاوەکانیش دەنگۆى چەند تەقینەوەیەک لە شارۆچکەى سەرێ کانى لە باکورى سوریا بیستراوە.

شه‌ڕی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی هۆشداری دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌.