هەسەدە داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات

هەسەدە

ژیان:

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە یەکەم کاردانەوە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە، داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رابگەیەنێت.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، بە بیروباوەڕێکی باشەوە بەشداریمان لە رێککەوتنی ناوچەی ئارام کرد لەنێوان ئەمریکا و تورکیا، بەڵام ئەو رێککەوتنە ئێمەی بێ بەرگری هێشتەوە.

هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.