هۆشیار زێباری: هێرشی توركیا دیمۆگرافیای رۆژئاوای كوردستان دەگۆڕێت


ژیان: 
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی  لەبارەی هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند ئەو هێرشە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: ئەمرۆ توركیا دەستی كرد بە ئۆپراسیۆن بۆ سەر سوریا ئەوەش گرفتەكان گەورەتر دەكات و كێشە لە ناوچەكەدا زیاتر دەكات.

ناوبراو لە نویتێكدا لەو بارەیەوە  دەشڵێت "هێرشی سوپای توركیا دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە و ئاوارەبوونی خەڵك".