سبەینێ بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا خۆپیشاندانە


ژیان: 
سبەینێ بۆ دژایەیت هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات.

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە كاتژمێر3ی پاشنیوەڕۆ بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان لە شاری سلێمانی لە شەقامی (سەهۆڵەكە بۆ بەردەم باخی گشتی) ڕێپێوانێك سازبكات.

بەرەی پشتیوانی  لە رۆژئاوای كوردستان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی شارەكە دەكات، كە ئامادەبن لەو ڕێپێوانەدا.