مستەفا بالی: توركیا لە گرێ سپی تا كۆبانێ بۆردومان دەكات


ژیان: 
وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند توركیا لە كۆبانێ تا گرێ سپی بۆردومانی هەرەمەكی دەكات و بە فرۆكە و تۆپ هێرش دەكات و لە هیچ شوێنێك روبەڕبونەوەی سەرباز روینەداوە. 

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای توركیا لە كۆبانییەوە تا گرێ سپی بۆردومانی هەڕەمەكی كراوە و تا ئێٍتاش بەردەوامە. 

ناوبراو بە سكای نیوزی راگەیاندووە: بۆردومانەكە جگە لەوەی بە فڕۆكەی جەنگی كراوە، لە ڕێی تۆپی دوورهاوێژیشەوە ئەو ناوچانە بۆردومان كراون.

وتیشی: توانای ڕوبەڕوبونەوەمان هەیە و ناهێڵێن توركیا ئامانجەكانی بپێكێت، هەرچەندە تا ئێٍستا هیچ رووبەڕبونەوەیەكی راستەوخۆ روینەداوە تەنها لە ئەنجامی بۆردومانەكان دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.