ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ: 7 ناوەندی سەربازی توركیامان بۆردومان كرد


ژیان: 
ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ رایگەیاند، دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆسەر خەڵكی سڤیلی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا 7 ناوەندی توركیامان بۆردومان كردووە. 

پڵنگ قامیشلۆ، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ، رایگەیاند: بڕیاری وەڵامدانەوەی توركیا و بەكرێگیراوەكانی لەچوار چێوەی مافی خۆپاراستندایە بۆیە هیچ زیادەڕەوی ناكەین.

ناوبراو ئەوەشی بۆ ئاژانسی هاوار رونكردەوە كە دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ توركیا بۆردومانی ناوچەكانیانی دەست پێ كردووە ئەوانیش لە بەرامبەردا بۆردومانیان كردووەتەوە و كە 7 ناوەندی سەربازی توركیایان بۆردومان كردووە.