ترەمپ: پشتگیری لە هێرشەكەی توركیا ناكەین


ژیان: 
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند توركیا سوریای داگیر كردووە و ئەوەش شتێكی خراپە بەڵام توركیا بەڵێنیداوە كە پارێزگاری لە كریستیانەكان بكات بەو شێویەش هیچ قەیرانێكی مرۆیی رونادات. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،دوای دەستپێكردنی هیچرشەكەی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ۆاگەیەندراوێكی بلاو كردەوە رایگەیاند "ئەم بەیانییە توركیا كە ئەندامی ناتۆیە سوریای داگیركرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لەو هێرشە ناكات".

سەرۆكی ئەمریكا رونیدەكاتەوە كە ئەو پێشتر بە روونی بە توركیای وتووە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە بیرۆكەیەكی خراپە، توركیا پەیمانی داوە پارێزگاری لە خەڵكی سڤیل و كەمایەتییە ئاینییەكان لەوانە كریستیانەكان بكات و بەوەش هیچ قەیرانێكی مرۆیی روونادات.