راگیراوانی كەمپی هۆڵ پەلاماری شەڕڤانان دەدەن


ژیان: 
ژنانی كەسوكاری داعش لەناو كامپی هۆل لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، هێرش دەكەنە سەر پاسەوانەكان و ئاگریان لە بەشێكی كامپەكەش بەرداوە.

هەرچەندە پێشتر هەسەدە هۆشداری دابوو لە كۆنتڕۆڵكردنی چەكدا و كەسوكارەكانی داعش لەكاتی دەستپێكردنی شەڕی توركیا، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو كەمپی هۆڵ كە ژن و منداڵی كەسوكاری چەكدارانی داعشی تیادا نیشتە جێیە ئاڵۆزی دروست بوو. 

دوای ئەوەی ئاڵۆزی دروست بوو ئەو ژنانە ئاگریان لە كەمپەكە بەرداوە و لە ئێٍتادا رەوشی كەمپەكە رەوشێكی نائاساییە،  ئەوە جە لەوەی كە ئەو ژنانە روبەڕوی پاسەوانانی كەمپەكە بونەتەوە.