ماوە ی 3ڕۆژ ماتەمینی لە عێراق ڕاگەیەندرا


ژیان:
بەهۆی ئەو کەسانەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق بوونە قوربانی ٣ رۆژ ماتەمینی لەسەرتاسەری عێراق ڕاگەیەندرا.

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سبەینێ پێنجشەممەوە تا سێ ڕۆژ لەسەرتاسەری عێراق ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا.

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، بەلانیکەموە ١١٠ کەس لەوانە ٩ هێزی ئەمنی عێراق کوژران و زیاتر لە ٦٠٠٠ کەس برینداربوون.