هۆڵەندا باڵیۆزی توركیای لە وڵاتەكەی بانگكرد


ژیان:
لەدژی هێرشە سەربازییەكانی توركیا  بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، حكومەتی هۆڵەندا باڵیۆزی توركیای لە وڵاتەكەی بانگكرد.

لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان، حكومەتی هۆڵەندا لە ناڕەزایەتی بەو هەنگاوەی توركیا، باڵیۆزی ئەنقەرەی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند لە دژی هێزەكانی یەپەگە، پەكەكە و یەكینەكانی پاراستنی گەل.