سوپای تورکیا گەیشتە شاری گرێ سپی


ژیان:
سوپای تورکیا گەیشتە گری سپی لە باکووری سوریا و لە ئێستادا شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و هێزە کوردییەکان دەستیپێکردووە.

سپۆتینگ بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوە خۆجێیەکان ئاشکرایان کردووە "سوپای تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گرێ سپی و لە ئێستادا شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ شەڕڤانانی کورد هاتووەتە ئاراوە".

هاوکات مستەفا بالی نوێنەری فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە، لە ئێستادا تەقە دەکرێت بەڕووی شاری کۆبانی کە ماوەیەکی زۆر ئەو شارە لە دژی چەکدارانی داعش وەستایەوە و چۆکی دانەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا، سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر شاری راس العین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.