فێستیڤاڵی ماڵی كتێب بۆ پێشبڕكێی شیعر و چیرۆك بەرهەم وەردەگرێت


ژیان: 
وابڕیارە  لە ڕۆژی ۲۰۱۹/۱۰/۱۰ دەرگای وەرگرتنی شیعر و چیرۆك بەڕووی نووسەران بكرێتەوە بۆ  ئەوەی لە فێستیڤاڵی ماڵی كتێب بەشداری بكەن  پڕۆسەكەش تا  ڕۆژی ۲۰۱۹/۱۰/۲٥ بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئامادەكارانی ڤێستیڤاڵ بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان)یان ناردووە ئاماژە بەوە كراوە كە، هیچ مەرجێكی وەك تەمەن و درێژی و كورتی نووسین، لەم فێستیڤاڵە نییه و هەموو نووسەرێك دەتوانێ بەشداری بكات.

فێستیڤاڵ لە ڕۆژی ۲۰۱۹/۱۱/۱۱ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، براوەی یەكەمی هەردوو بواری شیعر و چیرۆك، كتێبیان بۆ چاپدەكرێت.

لێژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی ماڵی كتێب بۆ ناردنی بەرهەمەكان  ئەم ناونیشانەشی بڵاو كردووەتەوە: 

email: [email protected]
tel: 07504959531
بۆ گەیاندنی بە CD یان كاغەز ـ لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد ـ ڕۆژانە كات: ٤ ـ ٦ ئێوارە.