تا ئێستا 8 كەس بونەتە قوربانی هێرشەكانی توركیا


ژیان: 
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتی ئاماری قوربانیەكانی خەڵكی سڤیل و شەرڤانانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند تا ئێٍستا 8 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 كەسیش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەكەنی هێزەكاین سوریا دیموكراتی، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد لەدەرەنجامی هێرش و تۆپبارانەكەی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكیانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، هاوكات دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەوە لە كاتێكدایە كە لە كاتژمێر 4.10 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد و تا ئێٍتاش بەردەوامە.