وەزارەتی بەرگری توركیا بەفەرمی ئۆپەراسیۆنی زەمینی راگەیاند


ژیان: 
بەشێوەیەكی فەرمی كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی بەرگری توركیا چونە ناوەوەی هێزە پیادەكانی بۆ ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و كە لەگەڵ هێزە بەكرێگیراوەكانی توركیا پێشڕەوی دەكەن. 

وەزارەیت بەرگری توركیا رایگەیاند "سوپای توركیاو هێزە چەكدارە نیشتیمانیەكانی سوریا، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (كانی ئاشتی)، هێرشی وشكانیان لە سنوری باكوری سوریاو رۆژهەڵاتی فورات، دەستپێكردوە".

ئەو وەزارەتە باسی لە زیان و دەستكەوتەكانی شەرەكەیان نەكردووە كە زیاتر لە 6 كاتژمێرەی دەستی پێ كردووە و هەسەدە لەبەرامبەردا زیانەكانی راگەیاند و دەڵێت 3 شەڕڤان و 5 هاوڵاتی شەهید بوون.