ترەمپ: نابێت ئێمە خۆمان بكەینە قوربانی كێشەی نێوان توركیا و پەكەكە


ژیان: 
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند توركیا دەبێت داعش دیلەكان وەربگرێتەوە و خۆی بەڕێوەیان بەرێت ئەو وتی توركیا و پەكەكە سالانێی زۆرە شەڕیانە ئێمە خۆمان ناكەین بە قوربانی ئەوان. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند: كاتێك كورد ناتوانێت داعشە دەستگیر كراوەكان بپارێزێت و بەڕ]َوەیان بەرێت ناچارین بیاندەین بە توركیا. 

ناوبراو كەمێك لەمەوبەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توركیا و پەكەكە زەمەنێكی زۆرە شەریانە ئێمە ناكرێت وڵاتەكەمان بكەینە قوربانی ئەو شەڕەی ئەوان، ئەگەر توركیا لە سنوری دیاری كراو تێپەڕ بكات توندترین سزای دەدەین. 

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 8 تریلیۆن دۆلارمان سەرفكردووە، بۆیە خراپترین كار كە كردبێتمان چونمان بووە بۆ ئەو ناوچانە و بوین بە پۆلیسی هەموو وڵاتان دەبوو شەڕی داعش عێراق و ئێران و سوریا و توركیا بیان كردایە نەك ئێمە.