سوپای توركیا ناوەندی كۆبانێ تۆپباران دەکات


ژیان:

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سوپای توركیا ده‌ستی به‌ تۆپبارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ كرد و ناوه‌ندی شاری كۆبانێی تۆپباران كرد.

 بەپێی زانیارییەكان تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لای خۆشیەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە ناوەندی شاری سەرێ كانێ شكستمان بە هەوڵی هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا داوە.