هەسەدە: توركیا گرتوخانەیەكی بۆردوومانكرد


ژیان:

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایگەیاند، سوپای‌ توركیا بۆردوومانی‌ گرتووخانه‌یه‌كی كرد كه‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشی‌ تێدا ده‌ستبه‌سه‌رن.

شه‌وی‌ رابردوو هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد" گرتووخانه‌ی‌ جه‌ركین له‌ قامیشلۆ كه‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشی‌ تێدا ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆردوومان كرا".

دەشڵێت" ئه‌م بۆردوومانه‌ی‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌لێن له‌ گرتووخانه‌كه‌دا دروست بێت، تا چه‌كداره‌كانی‌ داعش هه‌ڵبێن".