جۆ بایدن داوا دەکات ترەمپ لە کۆشکی سپی دووربخرێتەوە

جۆ بایدن

ژیان:

جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات" بۆ پاراستی دەستوور و دیموکراسی و سەربەستیمان پێویستە ترەمپ لە کۆشکی سپی دووربخرێتەوە".

جۆ بایدن، سیناتۆر و کاندید بۆ سەرۆکایەتیی کردنی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو، لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە و نووسیویەتی، دوو رۆژ لەمەوبەر ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد.

بایدن نووسیویەتی" تڕەمپ بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا تانە و تەشەری خستە دوای خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە خیانەتە، ئەمە فشاری سەر تیرۆرستان کەم دەکاتەوە و سەلامەتیمان کەم دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو" تڕەمپ سیاسەتی و دەستوری کۆشکی سپی جێبەجێناکات و دەبێت دوربخرێتەوە لە کۆشکی سپی".