کۆنگرێسی ئەمریکا سزای تورکیا دەدات

سەرمایەی ئەردۆغان بلۆک دەکرێت
کۆنگرێسی ئەمریکا

ژیان:

کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە یاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد، بەپێی بەندێکی پرۆژە بڕیارەکە، سەرمایەی ھەریەک لە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە ، وەزیری بەرگری ، وەزیری ناوخۆ، وەزیری وووزە ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و کۆمەڵێک بانک و دامەزراوەی تورکیا لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن.

کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیدا، پرۆژە یاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش ڕەزامەندی نیشاندا، پرۆژە یاساکە بوارەکانی ھەریەک لە ئابوری- سەربازیی - نەوت و گاز - بانکەکان- گەشتوگوزاری - ھاتوچۆی دەستەلاتدارانی تورکیا و کۆمەڵێک ووردەکاریی ترلە خۆدەگرێت.

بەپێی بەندێکی پرۆژە یاساکە، سەرمایەی ھەریەک لە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ، وەزیری دەرەوە ، وەزیری بەرگری ، وەزیری ناوخۆ، وەزیری وووزە ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و کۆمەڵێک بانک و دامەزراوەی تورکیا لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن.

هاوکات، سانسۆر دەخرێتە سەرگەشت و ھاتوچۆی ژمارەیەک دەستەلاتداری تورکیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە ھیچ شێوەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیی بە تورکیا نافرۆشرێت، هەر وڵاتێک یان لایەنێک یان کەسێک ئەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ تورکیا بکات ئەم سزاکان ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە.