پشده‌ر؛ منداڵێك لەسەربان كەوتە خوارەوەوە به‌ سه‌ختی بریندار بوو


ژیان:
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ لەسەر بانی ماڵی خۆیان كەوتۆتە خوارەوەو بەسەختی بریندا بووە.

 لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردووە، شەوی رابردوو منداڵێك به‌ناوی ( پ . م . ح ) ته‌مه‌ن 10 ساڵان، پیشه‌ی خوێندكار له‌ ڕه‌گه‌زی مێ، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ برینداری له‌ لایه‌ن دایكی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ له‌ سه‌ربانی ماڵی خۆیان به‌ربۆته‌وه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بووه"‌.

دەشڵێت" منداڵه‌كه‌ ڕان و سه‌ری شكاوه‌ و دوچاری خوێن به‌ربوون بۆته‌وه‌، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".