لە سلێمانی و هەولێر رێپێوانی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدەدرێت


ژیان:
بڕیارە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی و هەولێر رێپێوانێك بۆ پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامبدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، کاتژمێر3:00ی پاشنیوەڕۆ بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی (سەهۆڵەکە بۆ بەردەم باخی گشتی) رێپێوانێک سازبکات بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان.

هاوکات هەر ئەمڕۆش لە شاری هەولێر دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت.