هاتوچۆی گه‌رمیان: رێگای کەلار-سلێمانی داخرا


ژیان:
هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كه‌ چاكسازی له‌ رێگای (سلێمانی -كه‌لار)دا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ رێگاكه‌ داخراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شۆفێرانی رێگای سلێمانی كه‌لاریان ئاگادر كردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی چاکسازیكردن لەڕێگای کەلار سلێمانی، سایدی کەلار- سلێمانی داخراوە.

راشیگه‌یاندوه‌" كه‌ سایدی دووەم واته‌ سایدی سلێمانی بۆ کەلار، لەلایەن بەشی ئەندازەی هاتووچۆی گەرمیانەوە کراوە بەدوو ساید و سەرجەم شۆفیران ئەتوانن ئەوسایدە بەکار بهێتن".

هاتوچۆی گه‌رمیان ئەوەشی خستۆتەڕوو" لەلایەن بەشی ئەندازەوە بەشیوەی کاتی و بە کەرەستەکانی سەرشەقام سایدی سلێمانی بۆ كه‌لار کراوه‌ بە دووساید".