ئیبراهیم تاتڵیساس پشتیوانی خۆی بۆ ئەردۆغان ڕاگەیاند

ئەردۆگان، تاتڵیساس

ژیان:

هونەرمەندێکی تورک، پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، خودا یارمەتی سەربازانی تورکیا بدات.

ئیبراهیم تاتڵیساس، هونەرمەندی تورک وەک باسی لێوەدەکرێت بە ڕەچەڵەک کوردە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دەکات.

تاتڵیساس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سوپای تورکیا نوسیویەتی، هیوای من ئاشتیە، بەتایبەتی ئاشتی سەرتاسەریی لە ناوچەکە، خودا هاوکاری سەربازانی سوپای تورکیا بێت لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی.

ئەم پشتگیرییەی تاتڵیساس لەکاتێکدایە، لەئێستادا هەموو جیهان دژی بڕیارەکەی ئەردۆغان وەستاونەتەوە و داوا دەکرێت هەرچی زووترە ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بوەستێندرێت.